ئەركی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش لە عێراق درێژكرایەوە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەرێوەچوو یەكێكك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنەكە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەركی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان داعش بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بەسەرۆكایەتیی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەڕێوەچووە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق تاوتوێكراون و جەختلە هەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش كرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزاری ڕەزامەندی لەسەر درێژكردنەوەی كارەكانی ئەركی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەربڕی.

بابەتی پێشتر

پیشەیان دزینی "سەرەمەنهۆڵ" بووە.. پیاوێك و چوار كوڕی دەستگیركران

بابەتی دواتر

جەمال حەوێز: لەگەڵ پەرلەماندا تەمەنی حكومەتیش درێژدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share