حکومەتی عێراق: زەوی بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکەین

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنەکە چەند بڕیاریکی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دەرکرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنەکە چەند بڕیاریکی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دەرکرد.

لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا ئەوەخراوەتەڕوو، بەردەوامدەبن لە رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە بەغداد و پارێزگاکان، هەروەها لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێندرێت بۆ جێبەجێکردنی نوسراوی نوسینگەی سەرۆکایەتیی وەزیران/ دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان کە بریتییە لە رەزامەندیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی دارایی کرێی گواستنەوە بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی خەرجدەکات، کە لە چوارچێوەی بودجەی هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەدا سەر بە وەزارەت، تەرخان کراوە.

هاوکات، وەزارەتی پەروەردە بڕی (100) هەزار دینار خەرجدەکات بۆ بەشی کارگێڕیی قوتابخانەکان، بۆ هەر وەرزێکی خوێندن.

بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم بڕگەکانی یاسای پاراستنی مامۆستایان (ژمارە 8ی ساڵی 2018) چالاک دەکرێنەوە و هاوکات داواشکراوە، ژمارەی ئەو خوێندنگەیانە دیاریبکرێت، کە زیاتر لە 100 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورن و پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە بکرێت، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی داراییشی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی خۆبەخشیی فەرمانبەران، بەمەبەستی پاداشت و پلەبەرزکردنەوەیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، قەرز بە کارمەندانی پەروەردە و خوێندن لە بانکە حکومییەکان بدرێت، بە رێژەی سوودی کەم، بۆ باشترکردنی ئاستی بژێوییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەسائیب بۆ كازمی: سزای خودات بەسەردا دادەبارێنین.. كازمی: ئامادەی ڕوبەڕوبوونەوەی یەكلاییكەرەوەم

بارودۆخی عێراق ئاڵۆزە و گرووپێكی سەرەكیی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە خوودی سەرۆكوەزیران دەكات، ناوبراویش دادەبەزێتە سەر شەقامەكانی بەغداد…
Total
0
Share