وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت.
ئەحمەد موبەرقەع، وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایگەیاند، یارییە ئەلیکترۆنییەکان تەنیا هۆکارێک نین بۆ کاتبەسەربردن، بەڵکو لە هەندێک وڵاتی دونیا سوودێکی ئابوری گەورەی بە خەڵکی ئەو وڵاتە بەخشیوە، هەندێک وڵات تەنیا بەکارهێنەرن و بڕە پارەیەکی زۆر لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجدەکەن، بۆیە پێویستە عێراق لە بەکارهێنەرەوە بگۆڕین بۆ وڵاتێک کە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەرهەمبهێنێت.
وتیشی، گەنجەکانمان داهێنەر و زیرەکن، چەندین گەنجی لێزان و شارەزامان لە بواری پەرەپێدانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان هەیە، بەڵام پێویستە دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنین و رێگەیان بۆ خۆشبکەین، دەبێت چالاکیان بۆ رێکبخەین تاقوەکو تواناکانیان دەربخەن.