گەرمیان.. ژمارەیەك ڕاوچی تەقە لە هێزێكی پۆلیسی دارستان دەكەن

چوار ڕاوچی لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕێگیركردنیان ڕووبەڕووی هێزێكی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بوونەوە، ڕاوچییەكان ناسراون و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 8/25 مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، لە دەرچوونێكیاندا بۆ نەهێشتنی دیاردەی ڕاوكردن، ئۆتۆمبێلێك بەدیدەكەن كە لە سنووری گوندەکانی کانی پەموو و گۆڕی گنوش سەرقاڵی ڕاوكردن بوون.

دواتر ڕاوچییەكان ڕووبەڕووی مەفرەكە بوونەوە، پاش تەقەكردنێكی زۆر لە هێزەكە هەڵهاتوون، وەك ئەوەی پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، مەفرەزەكە توانیان شوێنی سەرپێچیکاران بکەون، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكەیان لە جۆری نیسان/ پاتڕۆڵ بە پەككەوتوویی بەجێهێشت و خۆیان هەڵهاتبوون.

پۆلیسی دارستان ئەوەشی خستەڕوو، پاش کۆکردنەوەی زانیاری، بۆیان دەركەوتووە سەرپێچیكاران كێن، ناسراون لای بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین و پێشتر چەند جارێک دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرپێچیکاران دەرچووە، لە كۆی چوار سەرپێچیكارەكە یەكێكیان خۆی ڕادەستكردووە و ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانیش بە فەرمانی دادوەر دەستان بەسەرداگیراوە.

بابەتی پێشتر

كۆچبەرە كوردەكانی دەریای یۆنان ڕزگاركران

بابەتی دواتر

هەولێر.. تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share