جۆ بایدن: هێزەكانی ئەمریكا لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان و دەشڵێت، “بە فەرمانی من دامەزراوەیەكی سەربازی لە سوریا كراوەتە ئامانج”.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ئەو هێرشەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو كرایە سەر دامەزراوەیەك لە سوریا بە فەرمانی من بووە و هێزەكانی ئەمریكا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان”.

ئاماژەی بەوەش كرد، “هێزەكانی ئەمریكا لەپەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی سەرجەم هەڕەشەكان”.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی كاتی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەدرێت

بابەتی دواتر

هۆشداری لەبارەی گرانتربوونی نرخی نەوتی سپی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share