دادگای فیدراڵی كۆبوونەوەیەك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە ئەنجامدەدات
دادگای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی 30 ئابی دیاریكرد بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، دادگای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی 30 ئابی دیاریكرد بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كە دانیشتنەكە لەسەر داوای سكاڵاكارێك بووە و تێیدا داواكراوە سەرۆك كۆمار دوای ئەوە ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریبكاتەوە.