بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی پێدانی كۆمەكی خاوەنپێداویستیی تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە لە هەمانكاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە پێناو زامنكردنی ماف و ئیمتیازاتی خاوەنپێداویستیی تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی بژێویی ژیانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25 بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی پێدانی كۆمەكی خاوەنپێداویستیی تایبەت بۆ ئەو خاوەن كەسانەی لە ھەمانكاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن”.
لە ڕاگەیەندرواەكەدا هاتووە، “بەپێی داتایەكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، مانگانە حكومەتی هەرێم بڕی نۆ ملیار و 200 ملیۆن دینار دەداتە 107 هەزار كەمئەندام، دوای چاكسازی حكومەت لە لیستی مووچەخۆران لە پشكنین دەركەوتووە ژمارەیەك لەو كەسانەی بەناوی خانەنشینەوە مووچە وەردەگرن بە نایاسایی مووچەكەیان وەرگرتووە”.