هۆشداری دەدرێت لەسەر دواکەوتنی ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان

ئەندامێکی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا، دواکەوتنی ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەبێت.

ئەحمەد ئەلکنانی، ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، “ئەگەر لەوە زیاتر ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە دوابکەوێت بۆ پەرلەمان ئەوا یاسای قەرز ناتوانێت کەلێنەکان پڕبکاتەوە و موچەی فەرمانبەران کێشەی بۆ دروستدەبێت لە ساڵی داهاتووشدا”.

بەپێی یاسای ئیدارەی مالی حکومەتی عێراق پێویستە لە مانگی تشرینی یەکەمدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێ بچێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پەسەندبکرێت، بەڵام ئەمساڵ وا دەبێت دوو مانگ ئەم پڕۆژە یاسایە دواکەوتووە.

پێشتریش هۆشداری درابووە حکومەتی عێراق کە هەر جۆرە دواکەوتنێک لە ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەتوانێت موچەی فەرمانبەران و پارەی خزمەتگوزارییەکان لە ساڵی ئایندەشدا بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

ناردنی 320 ملیارەكە.. "ئومێد هەیە بەڵام وادەیەك نییە"

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share