لە سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە پاڵپشتی ڕێكخراوی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان، ژمارەیەك هەلی كاری ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە پاڵپشتی ڕێكخراوی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان، بۆ كردنەوەی پێنج خولی ڕاهێنان لەم بوارانەی خوارەوە پێویستی بە ڕاهێنەرە، هەر كەس ئارەزوومەندە وەكو ڕاهێنەر خولەكان بڵێتەوە، (cv) زانیاریی كەسی بنێرێت بۆ ئەو ناونیشانانەی ئاماژەیان پێكراوە:-

یەكەم/ دیزاینی جلوبەرگ

دووەم/ كاری دەستی

سێیەم/ فێربوونی شۆفێری

چوارەم/ خواردن دروستكردن

پێنجەم/ ئارایشتگا

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواكات بۆ وەرگرتنی (cv) ڕۆژی دووشەممە كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ دەبێت، ئارەزوومەند لە هەر بوارێك ڕاهێنەرە با لە(cv) ی ئاماژەی پێبدات.

(سیڤی) زانیاریی كەسی بنێرن بۆ ئەم ناونیشانانە.

یەكەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی / گردی جۆگە/ خوار ئامادەیی هەڵكەوتی كوڕان

دووەم: ئیمەیڵ / [email protected].

بابەتی پێشتر

ئەپڵ وادەی ئاشكراكردنی ئایفۆن 14ی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

زانكۆی هەڵەبجە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share