كونسوڵی ئەمریكا: پابەندبوونی واشنتن بە ھەرێم و عێراقەوە وەک تاشەبەرد پتەوە

ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە وەک تاشەبەرد پتەوە.

ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە وتەیەکدا، کە لە ڕێوڕەسمی تەواوکردنی هەیکەلی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر پێشکەشیکرد، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەک ھاوبەشێکی پشتپێبەستراوی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە پەیجی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، پالەدینۆ ئەوەشی وت، “پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە وەک تاشەبەرد پتەوە. پابەندبوونمان درێژخایەنە و داھاتوومان پڕشنگدارە”.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێم بەڕێوەچوو، کورتە ڤیدیۆیەک نمایشکرا کە تێیدا دیارترین دەستکەوتەکانی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە ماوەی ئەم 10 ساڵەی ڕابردوودا وەبیر ئامادەبووان ھێنرایەوە.

رۆبەرت پالەدینۆ ئەوەشی خستەڕوو، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان پێکەوە باشترن”.

بابەتی پێشتر

بەنزینەكەی بەغداد 50 دیناری لە نرخی بەنزین كەمكردەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژی شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share