چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و جەختدەكەنەوە، به‌رده‌وامیی حاڵه‌تەكانی پشێووی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان.
ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق میوانداریی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەش، تاوتوێی ڕووداوەكانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات و لێكه‌وته‌كانیان كراوە و جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامیی حاڵه‌تەكانی پشێووی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌لامه‌تیی هاوڵاتییان.
دەشڵێن، پێویستە كار جددی بگیرێنەبه‌ر بۆ ڕێگرتن له گرژی و پشتبه‌ستن له گفتوگۆی نیشتمانی وه‌ك ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی قه‌یرانه‌كان.
پێشیانوایە، پێویستە هەنگاوەكان بەو ئاراستەیەبن، كه سه‌ربكێشێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كارا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له قه‌یرانه‌كانی ئێستا.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پارێزگاریكردن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی شكۆ و سه‌ربه‌خۆییان به‌پێی چێوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی وڵات.
چوارسەرۆكایەتییەكە له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه ڕایانگەیاندووە، “خۆپیشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕا مافێكی زامنكراوی ده‌ستوورییه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ڕێوشوێن و یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتیی و ماڵ‌وموڵكی گشتیی بن و له چێوه‌ی یاسا و ده‌ستووریشدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كان بكرێت”.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لەوەكراوەتەوە، كه به‌رده‌وامیی قه‌یرانی سیاسی وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆڵی عێراق له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروستده‌كات”.