“کراوەی ئەمریکا” چاوەڕێی بڕیاری “نۆلیتۆ”یە

ئەستێرەی جیهان و پێنجەمی ڕیزبەندیی تێنسی سەرزەو، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بەشداری لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا ناکات و بڕیاری کۆتایی یاریزانەکە کاریگەری لەسەر بەشداربووانی پاڵەوانێتییەکە دەبێت.

دیۆکۆڤیچ تاوەکو ئەم ساتە ئامادە نەبووە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاربهینێت و هیچ هەنگاوێکیشی بەو ئاراستەیە نەناوە، ئەوەش مەرجە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا کە تەنها چوار ڕۆژی ماوە سازبکرێت، ئەگەر بڕیاری کشانەوەش لە پاڵەوانێتییەکە بدات ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر لیستی بەشداربووان دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، ئەگەر “نۆلیتۆ” تاوەکو ڕۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ئامادە نەبێت، کۆنستانتین لیشتاینی فەرەنسی دەخرێتە جێگەی، بەڵام ئەگەر پێش دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە کشانەوە ڕابگەیەنێت مۆیمیر کیچمانۆڤیچی سڕبی جێگەی دەگرێتەوە، ئەگەر لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەش کشانەوە ڕابگەیەنێت ڕۆبێرتۆ باوتیستا جێگەی دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ڕازیل نمایشێکی ناوازه‌ی کرد و سڕبیای پۆڵایینی تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
Total
0
Share