لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له خوێندكارێك داوه.
دیار عومەر،كە هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شه‌قڵاوەیە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی،”ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له خوێندنگەی ڕاوێژی كچان له شه‌قڵاوه له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له خوێندكارێك داوه كه خوشكمه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ به‌هایه‌ك”.
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و هاوڵاتییه باسی لەوەكردووە، “ئه‌م كاره به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رە له ئاستێكی نزمدایه”.
بۆیە داوای لە وەزیری پەروەردە كردووە، كە لەسەر ئەو ڕووداوە بێتەدەنگ و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكبهێنێت.