سێ بەرپرسی گەورە شەش ساڵ زیندانیدەكرێن

دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر سێ بەرپرسی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردندا سەپاند و هۆكارەكەی “گەندەڵییە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكردەوە، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەكانی ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆیان، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەکان، پشکنەری گشتی لە وەزارەتەكە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی هەمان وەزارەت دەرکرد.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، “ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 340 لە یاسای سزادان دەرچووە، بەھۆی درێژكردنەوەی وادەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بە مۆدێرنكردنی دیزاینی بنەڕەتیی شاری نەجەف بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار بەدەر لە یاسا”.

دەستەی دەستپاكی جەختیكردووەتەوە، “دادگا دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌كاندا، گه‌یشتووه‌ته‌ بڕوای ته‌واو بەوەی تۆمەتبارەكان كەمتەرخەمییان نواندووە، بۆیە بەبێ ئامادەبوونی خۆیان بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەو سێ بەرپرسە دەركردووە”.

بابەتی پێشتر

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

وشکەساڵی لە ئەمریکا شوێنپێی دەیناسۆرێک دەردەخات کە تەمەنی 113 ملیۆن ساڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share