هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق ڕێككەوتن و چەند بڕیارێكی هاوبەشیان دەركرد

هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن و بەرهەمی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە بەرهەمی ناوخۆیی ناوزەندكرا كە بەبێ گرفت بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕەوانە بكرێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، وەفدێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆبوونەتەوە و بڕیاردرا بەزووترین كات گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانیان ئاراستە بكرێت و داوا لە وەزیری بازرگانی عێراق دەكرێت كە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان لە كاتێكی زووتر لە ساڵانی ڕابردوو بكرێنەوە.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، بەرهەمی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بەبەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی ناوزەندكرا بۆ ئەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕەوانە بكرێن و گرفتیان نەبێت.

ئاماژە بەوە كراوە، بڕیاردرا ئاسانكاری بۆ بەبازاركردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم بەروبوومەكانی كشتوكاڵی و پەلەوەری و هێلكە بكرێت و لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوو تیپی مانگ و خۆری منداڵانی داون سیندرۆم بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوو تیپی مانگ و خۆری منداڵانی داون سیندرۆم بەڕێوەچوو؛ پاش تەواوبوونی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان سەر بە کەرکوکە سبەی دەتوانن نەوت وەربگرن

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکەکانیان سەر بە کەرکوکە، سبەی دەتوانن لە چەمچەماڵ نەوت وەربگرن. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share