دوو کەس لەسەر کوشتنی گەنجە ڕانیەیەکە لە سوید دەستگیرکران

پۆلیسی شاری ستۆکۆڵمی وڵاتی سوید، ئاشکرایکردووە، دوو کەس لەسەر کوشتنی بڵێسە عومەر کوێخا سابیر دەستگیراون.

پۆلیسی ستۆکۆڵم ئەمڕۆ 30 ی تشرینی دووەم ئاشکرایکردووە، “لێکۆڵینەوەیەکی فراوان دەستیپێکردووە لەسەر کوشتنی ئەو گەنجەی سێ هەفتە پێش ئێستا لە هۆتێل شیراتۆن لە ستۆکۆڵم کوژرابوو، لەسەر ئەم دۆسیەیە دوو کەس دەستگیرکراون کە دەکرێت سەرەداوی باش بدەن بە دەستەوە بۆ ڕونبوونەوەی هۆکاری کوشتنی گەنجەکە”.

پۆلیسی ستۆکۆڵم نەیویستووە ئاماژە بدات بە شوناسی ئەو دوو کەسە و ڕاگەیاندنی شوناس و هۆکاری کوشتنی گەنجەکە دواخراوە بۆ دوای دانیشتنی دادگا.

ڕۆژی 19 ی تشرینی دووەم وتەبێژێک بەناوی پۆلیسی شاری ستۆکۆڵمەوە لە سوید لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی ڕانییەی لە هۆتێلێکی ئەو شارە ڕونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند تا ئێستا نازارێت هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکە چییە.

بڵێسە عومەر کوێخا سابیر، ئەو گەنجەیە کە خەڵکی قەزای ڕانییەیە و ڕۆژی 16 ی تشرینی دووەم لە هۆتێل شیراتۆنی شاری ستۆکۆڵم بە مردووی دۆزرایەوە.

ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم تەرمی بڵێسە عومەر کوێخا سابیر لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەیەنرایەوە ڕانییە.

بڵیسە ٢٠ ساڵ بوو لە وڵاتی سوید دەژیا و پێشتر لە ساڵی 2014 دا وەک خۆبەخش بەشداری لە ڕازگارکردنی کۆبانێ و شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو لە دەستی داعش.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە بڵێسە لەسەر ئەم هەڵوێستەی کوژرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: لە پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلدا کەسێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلدا شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەی دیکەش برینداربوو”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانی زانکۆکانی هەرێم راگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێم رایگەیاند.…
Total
0
Share