بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، لەبەرامبەر خۆراکی هەر تاکێک بڕی هەزار و 250 دینار وەردەگیرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پارەی بەشەخۆراک زیادکراوە و ئێستا بۆ خۆراکی هەر تاکێک بڕی هەزار و 250 دینار وەردەگیرێت.
لەبارەی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک بۆ مانگی رەمەزان کامەران فەتاح وتی، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان پێنەگەیشتووە، بەڵام هەرکاتێک دابەشکردنی سەبەتەخۆراکی یەکەمی ئەمساڵ کۆتاییهات دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەکرێت.