لە سلێمانی دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزینی “قاڵبی‌ ته‌ختەی سه‌قفی” و كێبڵی كارەبا دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، له‌ دوو چالاكیی‌ جیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین ‌و نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕزگاری‌ لە سلێمانی، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ دزییان كردبوو.

وەك پۆلیس ئاشكرایكردووە، هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركردووە كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر قاڵبی‌ ته‌ختەی سه‌قفی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وەیان كردووە و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له ‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، له ‌چالاكییه‌كی‌ دیكه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕزگاری‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێكی‌ زۆر كێبڵی‌ كاره‌بای‌ له‌ وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “هه‌ردوو تۆمه‌تبار (گ، م، ب) له‌دایكبووی‌ 1992 و (د، م، ت) له‌دایكبووی‌ 1993 به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌ یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران کێشەکانی ئاوی خواردنەوە تاوتوێدەکات

بابەتی دواتر

دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە یەك شوێن دوو قوربانییان لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share