دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە یەك شوێن دوو قوربانییان لێكەوتەوە

قەزای چەمچەماڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ڕوویاندا و دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ناحیەی شۆڕش کەسێک گیانیلەدەستداوە. ڕووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەو هۆیەوە شۆفێرەکە گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، ڕووداوێکی هاتوچۆی دیکە لە ناحیەی شۆڕش ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێک خۆیکێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا.

وەك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، دوای ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی بریندارییەكەیەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری شارەوانی…
Total
0
Share