خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی دووەمی پۆلی نۆیەم بڵاوکرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی، بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، رۆژی دووشەممە، 2025/6/16 خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشمانیی پۆلی نۆیەم، بە تاقیکردنەوەی بابەتی (زانست بۆ هەمووان) دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە، 2025/6/30 کۆتا تاقیکردنەوە؛ کە تاقیکردنەوەی بابەتی (زمانی ئینگلیزی)ـیە، ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، رۆژانە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و ئەم بڕیارە، هەموو خوێندنگە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکان و، ئێواران و خوێندنی خێرا، خوێندکارانی دەرەکییش دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی رەسمی بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share