گەرمیان.. دادگا سزای سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەریدا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر و دانان بەتاوانەكانیان لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان سزای بەسەریاندا سەپاند، یەكێك “لە تاوانبارەكانیش بە چوار ساڵ زیندانیكردن سزادراوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دوای ئەوەی دۆسییەكەیان خرایە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و هەروەها دوای چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەكان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەكانیاندا، سەرەنجامیش لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان سزادران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباری یەكەم بەناوی لەدایكبووی 1980 دانیشتووی قەزای كفری بووە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە 12ی دەستگیركراوە و تۆمەتباری دووەم لەدایكبووی 1997 دانیشتووی شاری هەڵەبجە بووە، سەبارەت بەتۆمەتباری سێیەمیش، ئاسایشی گەرمیان ڕوونیكردووەتەوە تۆمەتبارەكە لەدایكبووی 1993ی دانیشتووی قەزای كفری بووە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە و بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانی سزادرا.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر موڵكی گشتی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

بایرن چیرۆکی کۆتینیۆ لەگەڵ دی یۆنگ دووبارە دەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share