هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر موڵكی گشتی دەستیپێكرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر موڵكی گشتیی دەستپێكرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی گوڕ و تینی گەڕاندەوە نێو هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر زەوی و موڵكی گشتی لە چوارقوڕنە دەستیپێكرد. بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە دەڵێت، بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لابردنی زیادەڕۆیی، گوڕ و تینی گەڕاندەوە نێو هاوڵاتییان و ئاشكرایكرد، بە سەرپەرشتیی سوارە فەتاح سەرۆکی شارەوانیی چوارقوڕنە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕۆ و ئامێرەکان و هێزەكانی پۆلیس، توانرا چەندین باخ و سیاج بڕووخێندرێن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە جەختیكردەوە، “ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و گشت ئەو شوێنانە دەڕووخێندرێن کە زیادەڕۆییان کردووەتەسەر شەقام و موڵکی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نۆژەنکرانەوە

لەسەر ئەرک و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشکراکران. سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی…
Total
0
Share