هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر موڵكی گشتی دەستیپێكرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر موڵكی گشتیی دەستپێكرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی گوڕ و تینی گەڕاندەوە نێو هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییكردنەسەر زەوی و موڵكی گشتی لە چوارقوڕنە دەستیپێكرد. بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە دەڵێت، بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لابردنی زیادەڕۆیی، گوڕ و تینی گەڕاندەوە نێو هاوڵاتییان و ئاشكرایكرد، بە سەرپەرشتیی سوارە فەتاح سەرۆکی شارەوانیی چوارقوڕنە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕۆ و ئامێرەکان و هێزەكانی پۆلیس، توانرا چەندین باخ و سیاج بڕووخێندرێن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە جەختیكردەوە، “ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و گشت ئەو شوێنانە دەڕووخێندرێن کە زیادەڕۆییان کردووەتەسەر شەقام و موڵکی گشتی.

بابەتی پێشتر

پەڕینەوەی كۆچبەران بۆ بەریتانیا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات

بابەتی دواتر

گەرمیان.. دادگا سزای سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكره‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسیی هه‌رێم…
Total
0
Share