“فۆرمولا 1” ناگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا

بەڕێوەبەری پێشبڕکێکانی “فۆرمولا 1” دووپاتی دەکاتەوە، لەم وەرزەدا هیچ پێشبڕکێیەک لە ڕووسیا ئەنجام نادرێت.

ستیفانۆ دۆمینیکالیی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “فۆرمولا 1” دووپاتی دەکاتەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی جەنگی نێوان وڵاتانی ڕووسیا و ئۆکرانیا، لەم وەرزەدا (فیا) لە بڕیارەکانی پاشگەز نابێتەوە و هیچ پێشبڕکێیەک لە ڕووسیا ساز ناکات.

بەڕێوەبەرەکە بە گۆڤاری “سپۆرت 1″ی ڕاگەیاندووە، “حەزم ناکەم بڵێم هەرگیز، بەڵام لەم بارودۆخەی ئێستادا دەتوانم بەڵێنتان پێبدەم کە لەگەڵ ڕایەڵەی ئوتۆمبێلە خێراکانی ڕووسیا و بەڕێوەبەرانی مەیدانی سووچی هیچ دانوستاندنێک ناکەین، هیچ پێشبڕکێیەک لە ڕووسیا ئەنجام نادەین.”

لێدوانەکانی دۆمینیکالی دوای ئەوە دێت، کە یەکێتی ئوتۆمبێلە خێراکانی “فۆرمولا 1” لە سەرەتای وەرزدا بە فەرمی بڕیاریدا ڕووسیا لە چالاکییەکان سڕ بکات، بەو هۆیەوە پێشبڕکێی سوچی لە ڕۆژنامەی پێشبڕکێکاندا هەڵوەشێنرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن له‌ ڕووسیا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوو

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ…
Total
0
Share