(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لە سامپدۆریای بردەوە و لە پلەی حەوتەمدایە

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد.

یانەی یوڤانتۆس له‌ یاریگای “ئەلیانز ستادیەم” میوانداریی سامپدۆریای کرد، یارییەکە به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر بە دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “بیانکۆنێری” له‌ خوله‌کەکانی 11، 26، 64 له‌لایه‌ن بریمێر و ئەدریان ڕابیۆ-وە (دوو گۆڵ)‌، ماتیس سۆلی تۆمارکران، گۆڵەکانی سامپۆدریا لە خولەکەکانی 31، 32 لەلایەن تۆماس ئوجێلۆ و فیلیپ دیوریچیچەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (38) و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیاوە بۆ پلەی حەوتەم سەرکەوت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سامپدۆریا به‌ (12) خاڵه‌وه‌ چووە کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندروستی لەبارەی بڕینی دەرماڵەیەكیان هەڵوێست رادەگەیەنن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بارسا تاقیکردنەوەی سان مامێسی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share