ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە “نەیشن لیگ” بەریەککەوتن

بە بەشداریی هۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کرواتیا، تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2022-23 ئەنجامدرا.

هۆڵەندا میوانداریی قۆناغی پێش کۆتایی و یاریی کۆتایی “یورۆ نەیشن لیگ” دەکات، ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە شارەکانی ئێنشخیدە و ڕۆتەردام-یان هەڵبژاردووە بۆ میوانداریکردنی یارییەکان، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچن.

هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، کرواتیا، هۆڵەندا بە یەکەمی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتن، لە نێوانیشیاندا یارییەکانی نیوەی کۆتایی ئەنجامدەدرێت، براوەیان ڕاستەوخۆ یاریی کۆتایی دەکات.

ئەنجامی تیروپشکەکە بەم جۆرە بوو:

قۆناغی نیوەی کۆتایی (14 و 15ی حوزەیران)

کرواتیا – هۆڵەندا

ئیسپانیا – ئیتاڵیا

یاریی پلەی سێیەم (18/6)

یاریی کۆتایی (18/6)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.…
Total
0
Share