ژەهرخوارد کراوە؟ ئەنجامی پشکنینەکانی مارادۆنا ئاشکرابوو..

پشکنینەکان دەریانخستووە، مارادۆنا بەهیچ شێوەیەک ژەهرخوارد نەکراوە

دوای پشکنین بۆ جەستەی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتین، دەرکەوتووە هیچ مادەیەکی کوشندە یان مادەی هۆشبەر لە خوێنیدا نەبووە.

دەزگا پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئەرجەنتین لەسەر داوای دادگای بۆینس ئایرس پشکنینیان بۆ جەستەی مارادۆنا کردووە، تاوەکو بۆیان دەرکەوێت هۆکاری مردنی بەو شێوە کتوپڕە چی بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی چەندین کەس لە کەیسی مردنیدا بە تۆمەتی کەمتەرخەمی دەستگیرکران.

ڕۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، پشکنینەکانی ماردۆنا سەرجەمیان خاوێن دەرچوون و هیچ ماددەیەکی هۆشبەر، یاخود ماددەی کوشندە و کحول لە خوێنیدا بوونی نەبووە، بەڵکو هۆکاری مردنەکەی سروشتی بووە و پەیوەندی بە ژەهراویکردنەوە نەبووە.

ئەوەی لە پشکنینەکاندا بەدیکراوە، ئەفسانەکە چەندین چارەسەری پزیشکی جیاوازی وەرگرتووە، بەڵام هیچ یەکێک لە چارەسەرەکانی هۆکاری مردنی نەبوون.

دوێنێ سێشەممە، داداوەری باڵای بۆینس ئایرس ڕاپۆرتی پشکنینە پزیشکیەکانی جەستەی مارادۆنای بەدەستگەیشتووە، دەرکەوتووە چەندین ماددەی چارەسەری بۆ نەخۆشییەکانی خەمۆکی و پەرکەم وەرگرتووە، لەگەڵ چەند ماددەیەکی تر کە بۆ ئازاری جەستەیی سوودبەخشە.

مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان، لە ڕێکەوتی 25ی تشرینی دووەمی 2021 گیانی لەدەستدا، دواتر پزیشکە تایبەتیەکەی و ئەو کۆمپانیا پزیشکیە تۆمەتبارکران کە لەدوای نەشتەرگەرییەکەی چاودێری تەندروستییان کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای نێوەندگیری لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد بۆندێکی میرکاتۆی زستانی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن لە کەینەوە نزیکە

بایرن میونشن دڵنیایە لەوەى ئەمجارە دەتوانێت هاری کەین بباتە ڕیزەکانییەوە. هەرچەندە دانیال لیڤی هەوڵیداوە گفتوگۆکان دوابخات و شکست…
زیاتر ببینە

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بەدووری نازانێت لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کاندید…
Total
0
Share