تین هاگ مانچستەری بەم جۆرە دەوێت

تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە ئاستی یاریزانەكان ڕازی بوو بەرامبەر لیڤەرپوڵ و وتیشی كە من دەمەوێت هەموو یارییەك بەم جۆرە دەربكەوین.

هاگ ئاماژەی بەوەدا كە تیپەكەی هەر لەسەرەتاوە خواستی بردنەوەی زیاتر بووە لە لیڤەرپوڵی ڕكابەری.

بەشێك لە قسەكانی تین هاگ

/ پێویست ناكات زۆر قسە بكەین پێویستە ئەرك ئەنجام بدەین پێویستە بجەنگێین لەناو یاریگادا

/ پێموایە برۆنۆ ئەركی خۆی جێبەجێكرد ڕابەڕایەتی یانەكەی كرد هەروەها ڤارانیش

/ دەمەوێت ئەم ڕێكخراوی و خێراییە لە هەموو یارییەكدا ببینم، نامەوێت تەنها بەرامبەر لیڤەرپوڵ وابین هەموو یارییەكانی پریمەرلیگ قورسە

/ ماكتۆمینای باش دەركەوت

/ پێكهاتەیەكی باشم لەبەردەستدایە و هەر یارییە و كۆمەڵێك بەشداری دەكەن، ڕۆناڵدۆ و ماگوایەر یاریزانی باشن و لە داهاتودا ڕۆڵیان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share