سەرۆکی تایوان بۆ چین: ڕووداوەکانی 64 ساڵ پێشترتان بیربێت

سەرۆکی تایوان پەیامێک ئاراستەی چین دەکات و باس لەو هێرشەی چین دەکات کە دەیان ساڵ بەر لە ئێستا بۆ سەر تایوان ئەنجامیدا دەڵێت، خۆڕاگریی گەلی تایوان تا ئێستا بەردەوامە.

لە کاتی دیداری لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی تسای ئینگ وین سەرۆکی تایوان باسی لەو هێرشانەکرد، کە چین ئەنجامیدا بۆ سەر هەردوو دورگەی کینمن و ماتسۆ لە ساڵی 1958دا و گەلی چین توانییان سەرکەون بەسەر چیندا.

سەرۆکی تایوان وتی، دەبێت چین لەبیریبێت بەر لە 64 ساڵ لە کاتی هێرشی 23ی ئاب، سەربازان و گەلی تایوان ڕووبەڕووی چین بوونەوە و پارێزگارییان لە خاکەکەیان کرد تا گەیشتنە ئەم دیموکراتییەی ئێستا.

ئاماژەی بەوەکرد، “پارێزگاریکردنی گەلەکەمان لە خاکی تایوان پیشانی هەموو جیهانی دا، هیچ هەڕەشەیەک بە هەر جۆرێک بێت ناتوانێت تایوان بهەژێنێت نە لە ڕابردوو، نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا”.

سەرۆکی تایوان دەڵێت، “چین و هەمووان دەزانن ئەو هێرشەی 64 ساڵ لەمەوپێش بە شکستی چین کۆتاییهات”.

وتیسی، ئێستا جارێکی دیکە کێشەکان بەناوی کێشەی گەرووی تایوان سەریانهەڵداوەتەوە و ئەگەری هەیە چین و تایوان جارێکی دیکە بکەونە کوشتارێکی دیکەوە لە مەودایەکی بەرفراواندا.

بابەتی پێشتر

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا

بابەتی دواتر

تین هاگ مانچستەری بەم جۆرە دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share