فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سوریا کوژراوە.

بەپێی میدیاکان، ئەبو فەزڵ عەلیجانی فەرماندەی سوپای پاسداران لە کاتی ئەرکی ڕاوێژکاریدا لە سوریا کوژراوە.

لەدوای شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و بەهۆی سەرقاڵبوونی ڕوسیا لەو شەڕەدا، ئێران وەک هەلێک هەوڵی زیادکردنی هەژموونی خۆی لە سوریا دەدات.

لە ماوەیەکی کەمی پێشوودا بەهۆی کشانەوەی هاوپەیمانەکانی ڕوسیا لە هەندێک لە ناوچە ستراتیژییەکانی سوریا، گروپە چەکدارەکانی ئێران لەو ناوچانە بڵاوبوونەتەوە، ئەوەش مەترسیی هەر هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سەر سوپای پاسداران و گروپە چەکدارە ئیڕانییەکان زیاتر کردووە لەناویشیاندا کردنە ئامانجی سەرکردە و فەرماندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک لە فەرماندە و زانایانی ئەتۆمیی ئێران کوژران و دوای هەموو کردەیەکیش ئێران ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو کوشتنانە تۆمەتبارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان…
زیاتر ببینە

حەماس: قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین

بزوتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین و پێویستە ئیسرائیل پابەندی رێككەوتنەكان بێت. دوێنێ هەینی…
Total
0
Share