بەهۆی پۆستێکی ئینستاگرامەوە ئەگەر هەیە کاڤانی سڕبکرێت

ئیدینسۆن کاڤانی بەهۆی پۆستێکی ئینستاگرامەوە ئەگەرهەیە سزابدرێت

هێرشبەری ئورۆگوایی یانەی مانچستەر یونایتد، ئیدینسۆن کاڤانی بەهۆی وەڵامدانەوەی هەوادارێکیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەگەر هەیە سزای قورس بدرێت.

شەوی ڕابردوو، یەکشەممە لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و ساوزامپین، ئیدیسنۆن کاڤانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ئەنجامەکەی بەسەر یانە ڕکابەرەکەیدا پێچەوانەکردەوە.

لەلایەن میدیاکانەوە هندییە سوورەکەی ئورۆگوای وەک پاڵەوانی ڕوبەڕوبوونەوەکە ناسێنرا و هەریەک بە شێوەیەک وەسفی باشییەکانی ئەم یاریزانەیان لە ڕووی ڕوحیەتی یاریکردنەوە دەکرد، بەڵام دواتر بەهۆی پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە دۆخەکە پێچەوانەبووەوە.

هاندەرێکی کاڤانی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی “سوپاس ماتادۆر خۆشمدەوێیت”، یاریزانەکەش لە وەڵامدا نوسیویەتی سوپاس ڕەشی بچوک”، بێگومان وشەی (نێگە) یاخود (ڕەشی بچوک) دەچێتە فەرهەنگی ڕەگەزپەرستییە و لە پێشوودا چەندین یاریزان بەم هۆیەوە سزای قورسدراون.

پۆستی هاندەرێک و وەڵامدانەوەی کاڤانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام

لە ساڵی 2011 لویس سوارێز هەمان وشەی بەرانبەر پاتریس ئێڤرا بەکارهێنا و سزای حەوت یاری سڕکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی جەختی لەوەکردووەتەوە، کە ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کاڤانی کردووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ماوەی سێ یاری سزای سڕکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بە فەرمی خۆی کاندیدکرد: مێسی چانسێکی دیکەمان پێدەدات

بابەتی دواتر

ئەو چەکە ئیسرائیلییەی دەوترێت زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی پێکوژراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share