پێکانەکەی دێمبیلی کۆتایی بە خەونی مانچستەر هێنا

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی عوسمان دێمبیلی فەرەنسی کشاوەتەوە، بەهۆی ئەم کشانەوەیەشەوە یانەی بەرشلۆنە زەرەرمەندە.

لە هاوینی ڕابردوو تاوەکو ئێستا لێپرسراوی کارەکانی عوسمان دێمبیلی بە بەردەوامی لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەسەرهێڵ بووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نێوانیان، بەڵام پێداگارییان لە مەرجەکانیان کردووە و تەنانەت کارگەیشتبووە ئاستی کەمتەرخەمی و خۆدزینەوە، تاوەکو لە هاوینی 2022 بتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە ڕابردوودا یانەی مانچستەر یونایتد بڕی 50 ملیۆن یورۆی بۆ دابینکردنی یاریزانەکە پێشکەشکردووە، بەڵام خوان لاپۆرتا و هاوکارانی خوازیاری زیاتر بوون.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای پێکانی ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ، بەڕێوەبەرانی یونایتد بژاردەی دێمبیلی-یان پشتگوێخستووە، چونکە نایانەوێت یاریزانێک بکڕن بەهۆی پێکانەوە لەسەرەتای وەرزی داهاتوو سوودێکی ئەوتۆی نابێت، بەم هۆیەشەوە تەواوی ئۆفەرەکانیان کشاندووەتەوە، ئەوەش ئیدارەی بەرشلۆنەی خستووەتە بەردەم بڕیارێکی قورس، کە بریتییە لە نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانە پێکراوەکە بەو شێوازەی خواستی لەسەریەتی، یاخود دەستبەرداربوون لێی لە هاوینی 2022.

بابەتی پێشتر

سپینازۆلا بۆمبی یورۆیە و سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. خولەکانی ئیسپانیا لە مانگی ئاب دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share