ئەو خولانەی زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە

خولی نایابی ئینگلیزی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021ی بوژاندووەتەوە، جیاواز لە خولەکانی دیکە یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوامبوون لە واژووکردنی سەدان بۆندی گرانبەها.

سەرەڕای ئەوەی میرکاتۆی هاوینەی 2021 زیاتر لە (10) ڕۆژی ماوە و کۆتایینەهاتووە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە یانەکانی ئینگلتەرا زیاتر لە ملیار یورۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەگەڕخستووە.

لەبەرامبەردا خولەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیوە نیو هێندەی ساڵانی ڕابردوو بودجە بۆ گواستنەوەکان تەرخانبکەن، بەتایبەت خولی ئیسپانیا دابەزینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

خولی نایابی ئینگلیزی 1.02 ملیار یورۆ

خولی ئیتاڵیا 446.6 ملیۆن

خولی ئەڵمانیا 340.3 ملیۆن

خولی فەرەنسا 301.9 ملیۆن

خولی ئیسپانیا 152.3 ملیۆن

خولی ڕوسیا 90.6 ملیۆن

خولی بەلجیکا 74.3 ملیۆن

خولی پۆرتوگال 71.6 ملیۆن

خولی سعودیە 50.2 ملیۆن

خولی پلە دووی ئیتاڵیا 50 ملیۆن

بابەتی پێشتر

دۆسیەی گواستنەوە نهێنییەکانی بایرن

بابەتی دواتر

کام ڕاهێنەرە زۆرترین پارەی لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share