لاپۆرتا دۆخی گواستنەوەكانی بەرشلۆنەی ئاشكراكرد

خوان لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، گریبەستی كیسێ و كریستینسن چوارشەممە و پێنجشەممە ڕادەگەیەنرێت و داهاتووی دێمبلی و دی یۆنگیشی یەكلاییكردەوە.

لاپۆرتا ئاماژەی بەوەدا كە دێمبلی لە مانەوە نزیكە و دی یۆنگیش ئەگەر موچەكەی كەم بكاتەوە، نایفرۆشن.

سەرۆكی بەرشلۆنە هیچ شتێكی لەسەر لیڤاندۆڤسكی نەوت و باسی لەوە كرد كە ئەو هێشتا یاریزانی بایرن میونشنە.

بەشێك لە وتەكانی لاپۆرتا

– كیسێ چوارشەممە وەك یاریزانی نوێ دەیناسێنین

– پێنجشەممە كریستنسن وەك یاریزانی نوێی بەرشلۆنە بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنین

– ڕاڤینها دەیەوێت بێتە بەرشلۆنەوە

– ئەگەر دی یۆنگ موچەكەی كەمبكاتەوە، دەمێنێتەوە، ئێمە نامانەوێت بڕوات

– ئەگەر دێمبلی بە گرێبەستەكەی ئێمە ڕازی بێت دەیهێڵینەوە و نامانەوێت بڕوات

– لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرنە، دەزانین كە دەیەوێت بێتە بەرشلۆنەوە بەڵام پێویستە ڕێزی یانەكەی بگرین جارێ هیچ شتێك ناتوانین بڵێین

بابەتی پێشتر

کەشناسی: بەدرێژایی ئەمڕۆ ڕەشەبا بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بیردۆزی پەنجەرەی شکاو چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی لە پاریس بەدوای خانودا دەگەڕێت

ڕۆژنامەنوسێکی ناوداری ئیسپانی سوپرایز ئاشکرادەکات و داهاتووی لیۆ مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە بەرشلۆنە دەخاتە گومانەوە. ئیدواردۆ ئیندا، ڕۆژنامەوانی…
زیاتر ببینە

بێکهام، مانچستەر یونایتد دەکڕێت؟

دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا دەبێتە بەشێک لەو گرووپە بازرگانییەی یانەی مانچستەر یونایتد لە خێزانی گلایزەرس دەکڕێت. بەپێی…
زیاتر ببینە

“خلیجی 26” لە کوەیت سازدەکرێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوەیت ئاشکرایکردووە، کە میوانداریی جامی کەنداوی داهاتوو دەکەن “Gulf26″، بەبێ ئەوەی وادەی سازکردنی دیاریبکەن.…
Total
0
Share