ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لەبارەی هازاردەوە ڕێکدەکەون؟

ئەستێرەی بەلجیکیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیدین هازارد خەونی گەڕانەوەیە بۆ یانەی چێڵسی و لەهەمان کاتدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێگری لە گواستنەوەی ناکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە نیگەرانن لەو بارودۆخەی بەسەر ئیدین هازارد هاتووە، یاریزانەکە بە 119 ملیۆن یورۆ لە چێڵسی-یەوە پەیوەندی پێوەکردوون، بەڵام هێندەی ئەو بڕەی پێیدراوە سوودی نەگەیاندووە.

بەپێی سەرچاوەکە، هازارد دەیەوێت لە مەدریدەوە بگەڕێتەوە بۆ لەندەن و درێسی چێڵسی بپۆشێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوە لەنێوان نوێنەری ڕیاڵ و چێڵسی-دا کراوە.

چێڵسی پێشنیازیکردووە گواستنەوەکە بەشێوازی خواستن ئەنجامبدرێت، ئەو پێشنیازەش لەلایەن مەدریدییەکانەوە لێکدانەوەی بۆدەکرێت و بەئەگەرێکی زۆرەوە هەردوو جەمسەرەکە ڕەزامەندی لەسەردەدەن.

یاریزانە 31 ساڵەکە لەکۆی 65 یاریی بۆ یانەی شاهانە، تەنها شەش گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
Total
0
Share