بەهۆی ناکۆکییەکەی لەگەڵ ترەمپ؛ مەسک لە یەک رۆژدا 34 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات

میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیڵۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی دروستبووە، لە ماوەی یەک رۆژدا، زیاتر لە 34 ملیار دۆلار زیان بەر سامانەکەی مەسک دەکەوێت.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، پاش سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، سامانی مەسک گەیشتبووە نزیکەی 500 ملیار دۆلار، کە میدیاکان ئەو ماوەیەیان بە “رۆژە زێڕینەکانی مەسک” ناوبردووە.

لە راپۆرتێکی کەناڵی (ئەلعەرەبیە)ـدا ئەوە خراوەتەڕوو، دوای تێکچوونی پەیوەندیی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ملیاردێرە جیهانییەکە، سامانی ئیڵۆن مەسک لە یەک رۆژدا بە بڕی 34 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، ئەوەش بەهۆی داڕمانی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا.

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا (کە ئیڵۆن مەسک خاوەنیەتی)، بە رێژەی 14% دابەزیوە، ئەوەش گەورەترین زیانی کۆمپانیاکە بووە لەم ماوەیەی رابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share