دەستەی دەسپاكی فۆرمی پاداشت و سزا دەدات بە وەزارەتەكان

دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان، دوو فۆڕمی تایبەت بە سزاكانی سەر فەرمانبەران و پاداشتە كارگێڕییەكانیانی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان ناردووە.

بەپێی نووسراوی دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان كە دوو فۆرمی پاداشت و سزای هاوپێچكراوە، داوا لە وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كراوە زانیاری لەبارەی فەرمانبەران بدەن بە دەستەی دەسپاكی بە مەبەستی پەیڕەوكردنی سیستمی پاداشت و سزا.

دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان لە نووسراوەكەیدا دەڵێت، “بە مەبەستی كۆكردنەوەی داتای پاداشت و سزا كارگێڕییەكانی فەرمانبەران بۆ ساڵی ڕابردوو، بەپێی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەران، زانیارییەكانمان بۆ بنێرن”.

دەستەكە داوایكردووە داتا و زانیارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی مانگێكدا بنێردرێن و جۆری سزای سەر فەرمانبەر یان پاداشتكردنی و هۆكارەكانیان بۆ دەستەی دەسپاكی ئاشكرابكرێن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share