چۆن شەڕ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دەروونی دەکات.. منداڵان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت

ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا جیهانیان پێکەوە وەک یەک خێزان تووشی نیگەرانی کردووە، گۆڤاری تەندروستیی دەروونی و ژیریی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، 22%ی ئەوانەی لەناوچەکانی شەڕدا دەژین تووشی نیگەرانی و گۆشەگیری دەبن، “ئەوانەشی لەو وڵاتانە دەژین کە شەڕیان تێدایە بەڕێژەی 9% تووشی کێشەی تەندروستیی دەروونی و ژیریی توند دەبن”.

بەپێی گۆڤارەکە، نیشانەکانی ئەو کێشە تەندروستییە دەروونی و ژیریانە لەدوای چەند هەفتەیەک تا سێ مانگ دەردەکەون، لەگەڵ هەندێک ئازاری جەستەیی وەک ئازاری ماسولکەکان، ناڕێکی لێدانەکانی دڵ، سکچوون، سەرئێشە و کێشە لە ئارەزووی خواردن، لەگەڵ توندبوونی ئەو کێشە دەروونیانە دەگاتە بیرکردنەوە و ویست بۆ خۆکوشتن.

توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو خێزان و منداڵانەی لە ناوچەکانی شەڕدا دەژین یان شوێنەکانیان بەهۆی شەڕەوە بەجێهێشتووە مەترسیی زیاتریان لەسەر بۆ تووشبوون بەو کێشانە، دکتۆر ماریتۆ بارینۆ پسپۆڕ لە دەروونزانی بە تۆڕی NBC Newsی ڕاگەیاندووە، “لەپێشوودا لە ناوچەکانی جەنگ بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی تووشبوون بە گۆشەگیری و کێشە دەروونییەکانمان بینیوە، هاوشێوەی ئەو شەڕەی ئێستا لە ئۆکرانیا هەیە”.

منداڵان بەگشتی لەم دۆخانەدا جیاوازیان هەیە و زیاتر زیانیان بەردەکەوێت لەڕووی دەروونییەوە، دکتۆر جاک شۆنکۆڤ بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدانی منداڵان لەزانکۆی هارڤارد دەڵێت، “هەندێک لە منداڵان زیانی زۆر گەورەیان بەردەکەوێت، بەجۆرێک قورسە بتوانرێت هێوربکرێنەوە، نیگەرانییەکانین زۆر زیاترە، هەندێکیان لە ویستە منداڵانەکانیان دەستهەڵدەگرن، کەمتر دەگرین، داوای گرنگیپێدانی زیاتر ناکەن”.

ئاماژەی بۆئەوە کردووە، لەهەندێک دۆخدا کە ئەو منداڵانە دەبینیت دەئاسانی هەست بەوەدەکەین کە تێکشکاوە.

کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر دەروون کراون بە چوار جۆرەوە:

یەکەم: هەستکردن بە ڕووداوەکە و ئەزموونی نوێ

تووشبوو هەست بەڕووداوەکە دەکات و تێیدا دەژی، ئەوەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ترس، بێدەنگی، ئازاری نەزانراو لەهەموو کاتەکانی شەو و ڕۆژدا.

دووەم: دوورکەوتنەوە لەو ڕووداو و شوێنەی تێیدایە

کەسی تووشبوو بەو حاڵەتە دەروونییە دەیەوێت خۆی بە چالاکیی زۆر و جیاوازەوە سەرقاڵ دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێن و ڕووداو و کەسەکانی پەیوەست بەو دۆخە.

سێیەم: نەتوانینی نوستن و نیگەرانی

کەسی تووشبوو بەسەختی دەتوانێت بخەوێت و بەبەردەوامیی باس لە نیگەرانییەکانی دەکات، نیشانەکان ڕەنگە لە وەڵامدانەوەی توند هەڵچوونی زۆر و هەڵسوکەوتکردن بە ناڕێکی و شکستخواردن.

چوارەم: گۆرانکاری لە درککردن و میزاج

بیرکردنەوەی نەرێنی و شێواندن و تێکچوونی دەروونی، لۆمەکردنی خود و کەسانی دەوروبەر.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئۆكرانیا سەدان هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share