یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا سێیه‌مین یاریی خولی ئه‌ڵمانیای بۆ وه‌رزی 2022/2023 له یانه‌ی بوخوم برده‌وه،
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگای “ڕۆر شتادیۆن” بووه میوانی یانه‌ی بوخوم، یارییه‌که به ئه‌نجامی حه‌وت گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی یانه باڤارییه‌که کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی بایرن له خوله‌که‌کانی چوار، 25، 33، 42، 60، 69، 76 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێ، ماتیاس دی لێخت، کینگسلی کۆمان، سادیۆ مانێ (دوو گۆڵ)، کریستیان گامبوا (به‌هه‌ڵه)، سێرج گنابری-یه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه‌که، بایرن به کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له سێ هه‌فته‌دا له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی “بوندس لیگا” جێگیربوو، یانه‌ی بوخوم له سێ یارییدا سێ دۆراندنی تۆمار کردووه و به‌بێ خاڵ که‌وتووه‌ته کۆتا پله‌ی ڕیزبه‌ندییه‌که‌وه (پله‌ی 18).