پیاوێك بە بەرچاوی منداڵەكانییەوە بە چەقۆ كوژرا

بەهۆی شەڕی دوو دراوسێوە، پیاوێك لە پارێزگای بابل كە باوكی چوار منداڵە بە چەقۆ كوژرا.

بەپێی گێڕانەوەی هاوژین و منداڵەكانی، كوژراوەكە كە كارمەندی هێزە ئەمنییەكانە، دوای گەڕانەوەی لە ئەركەكەی هەواڵی پێدراوە كە دراوسێكانی ماڵی باوكی لە دایكیان داوە، ئەویش بە خاكەنازێكەوە چووەتە گەڕەكی ماڵی باوكی، لەو كاتەدا لایەنی بەرامبەر بە چەقۆ پەلاماریانداوە و كوشتوویانە.

“تاوان”ی كوشتنەكە بە ڤیدیۆ تۆماركراوە و بكوژەكە بە چەقۆ پەلاماری قوربانییەكە دەدات، بە بەرچاوی هاوژین و منداڵەكانییەوە چەندین جار چەقۆی لێدەدات كە هەندێكیان بەر دڵی كەوتوون و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابل دەڵێت، شەڕەكە بەهۆی ناكۆكی و شەڕی كۆنی نێوان هەردوو بنەماڵەكەوە ڕوویداوە، پاشان ناكۆكییەكە چارەسەركراوە و هەردوو لایەنەكە دەستبەرداری دۆسیەكە بوون، بەڵام دواتر شەڕ سەریهەڵداوەتەوە و بەو هۆیەوە باوكی چوار منداڵەكە كوژراوە و سێ كەسی تری خانەوادەكەی برینداركراون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا

بابەتی دواتر

سەرۆكی پەرلەمان: دەبێت ماف و داخوازییەكانی كرێكار لە كەرتی تایبەتدا پارێزراو بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share