لاوتارۆ دوای نوێکردنەوەی بۆندەکەی ونبووە

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئینتەر میلان بەرامبەر میلان، لاوتارۆ مارتینێز پەناڵتییەکی لەدەستدا و درێژەیدا بەو نەزۆکییە هونەرییەی بەرۆکی گرتووە.

هێرشبەرەکەی ئەرجەنتین لە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان نوێکردەوە، پێشتریش لە دووی تشرینی یەکەمی 2021 بەرامبەر ساسولۆ بەلێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکردبوو، لەو ڕێکەوتەوە تاوەکو ئێستا هێرشبەرەکە لە تۆمارکردنی گۆڵدا بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەبووە.

لە دەستپێکی کالچیۆ و لەکۆی شەش ڕووبەڕووبوونەوە، لاوتارۆ پێنج گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام لەدوایین پێنج یارییدا کە ماوەی مانگێکی تەواو دەکات هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، شەوی ڕابردوو بەرامبەر میلان لە دێربی مادۆنینا دەرفەتی هەبوو بەلێدانی سزا کۆتایی بەو نەفرەتە بهێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بەپێی سەرچاوەکان، سیمۆنی ئینزاگی-ی ڕاهێنەر کار لەسەر گەڕاندنەوەی هێرشبەرەکەی تانگۆ دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پلانی جیاوازی بەگەڕخستووە، بەتایبەت لە بوارە دەروونییەکانەوە هەوڵدەدات یاریدەدەری یاریزانەکەبێت، لە گەڕاندنەوەی توانا هونەری و دەروونییەکانی.

بابەتی پێشتر

وێنەیەك ڕۆژنامەیەك دادەخات.. دەستی خامنەیی لەسەر ژمارەكانی هەژاری لە ئێران

بابەتی دواتر

 یەکێتیی ئەوروپا 30%ی بودجەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا تەرخانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گەڕایەوە لای ڕۆناڵدۆ

یانەى چێڵسی ئامادەیی تێدایە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابکات و لە گواستنەوەى زستانەدا گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە. پیشتر و…
Total
0
Share