ئینتەرمیلان دەفرۆشرێت؟ خاوەنداریەتی یانەکە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە..

سەرۆکی ئینتەرمیلان ، ستیڤن ژانگ ڕەتیدەکاتەوە پشکەکانی یانەکە بفرۆشن

سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان، ستیڤن ژانگ ڕەتیدەکاتەوە یانە ئیتاڵیەکە بفرۆشیت و هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە، کە ئاماژە بە فرۆشتنی پشکەکانیان دەکەن.

خاوەنداریەتی یانەی ئینتەرمیلان بەدوای هاوبەشێکدا دەگەڕێت بۆ کڕینی پشکەکانی لیۆن ڕۆک کە خاوەنی لەسەدا 31.05ی یانەکەیە، بەم هۆیەشەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە بانکی ڕۆچێلد لەڕووی داراییەوە توانای فرۆشتنی تەواوی پشکەکانی یانەی ئینتەرمیلانی هەیە و ئەم بانکە جیهانییە بەدوای هاوبەشدا ناگەڕێت، بەڵکو لە هەوڵدان کڕیارێک بۆ تەواوی پشکەکان دابینبکەن.

لەم بارەیەوە کۆمپانیای سونینگ هۆڵدینگ گروپ کە خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی نێراتزۆرییە، لە زاری ژانگەوە ڕاگەیانراوێکیان بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە، ” لەبارەی ئەو پڕوپاگەندانەی شەممەی ڕابردوو بڵاوکراونەتەوە، بەتایبەت ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بە فرۆشتنی یانەکەمان دەکەن، ستیڤن ژانگ سەرۆکی یانە بەهەموو شێووەیەک ئەو زانیارییانە ڕەتدەکاتەوە و دووپاتیشی دەکاتەوە، زانیارییەکان دوورن لەڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە”.

لە ساڵی 2016وە سونینگ هۆڵدین گروپ، ستیڤن ژانگی وەک سەرۆکی ئینتەرمیلان دیاریکردووە، سەرباری گواستنەوەی چەندین یاریزان، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکانیان بۆ هاوسەنگکردنەوەی بوارە داراییەکان بووە، لەگەڵ تیكچوونی ڕەوشی وەرزشیی لە سەردەمی کۆنتی، میدیاکان لەو بۆچونەدابوون هاوشێوەی سەردەمی مۆراتی و لە کاتی گەڕانیان بەدوای هاوبەشێکدا، کۆمپانیایەکی دیکە تەواوی پشکەکان بکڕێتەوە.

ئینتەرمیلان دوای شەش ساڵ دابڕان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە ساڵی 2018 بەهێزەوە گەڕایەوە و ئەنجامەکانیان باشترین بووە لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا.

بابەتی پێشتر

مێسی دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی چوار بژاردەی لەبەردەستدایە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا: ئەگەر بونەوەرێک لە مەریخەوە بێتە سەر زەوی یەکسەر دەزانێت (ڤار) یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share