ئۆپیک پێشبینیدەکات لە هاوینی ئەمساڵدا خواستێکی زۆر لەسەر نەوت هەبێت

ئۆپێک پێشبینی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی لە وەرزی هاویندا دەکات و دەشڵێت، باشتربوونی ئابوری جیهانی دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ئامانجێکی باشتر لەوەی پێشبینیدەکرا.

لە راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، ”خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە ساڵی 2024دا بە رێژەی دوو ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، هەروەها پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی 2025دا بۆ یەک ملیۆن و 850 هەزرا بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”زیادکردنی گەشەی ئابوری جیهان دەتوانێت زیاتر پاڵپشتی نرخی نەوت بکات، کە لە ئێستادا بەهۆی کەمی دابینکردنی نەوت و شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخەکەی بۆ سەرووی 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە”.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ”بەهۆی پێشبینییەکانەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە وەرزی هاویندا داوای چاودێرییەکی وردی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت بۆ ئەوەی هاوسەنگییەکی دروست و بەردەوام لە بازاڕدا مسۆگەر بکرێت”.

ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی کە بە گروپی ئۆپێک پڵەس ناسراون، هەفتەی رابردوو رێککەوتن لەسەر ئەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی مانگی حوزەیران بەردەوام بێت، هاوکات بڕیاریشیاندا هەر لەو مانگەدا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە درێژکردنەوە یاخود وەستانی ئەو بڕیارە و چەند بابەتێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

راوێژکارێکی سودانی: پلانمان هەیە چاکسازی لە بانکە حکومی و تایبەتەکاندا بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share