شاندێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین سەردانی ئێران دەكەن و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ ئامانجی سەردانی شاندەكەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، شاندێكی ئیدارەكە سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری كێلێ و لەلایەن قائیمقامی سەردەشت و بەرپرسانی باڵای ئەو قەزایەوە پێشوازیان لێكرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانی ئەو شاندە پتەوتركردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێیە.