سوارێز بۆ نونێز: لە گەمژەییەکانی منەوە وانەیەک فێربە

هێرشبەری پێشووی یانەکانی لیڤەرپوڵ و بەرشلۆنە، لویس سوارێز ئامۆژگاری داروین نونێزی هاونیشتمانی دەکات و دەڵێت: لە داهاتوودا دەبیتە ئامانجی بەرگریکارانی ئینگلتەرا.

لویس سوارێز، هێرشبەری ئەفسانەیی ئورۆگوای ئامۆژگاریی داروین نونێزی هاونیشتیمانی دەکات و بە “تێلمۆندۆ”ی ڕاگەیاندووە، “داروین تازە دەستی پێکردووە، لە ئێستاوە بەرەو دوا بەرگریکارانی پریمەرلیگ لە نێو یاریگا بۆی دەگەڕێن و گێچەڵی پێدەکەن، پێویستە لە گەمژەییەکانی منەوە وانە فێربێت، لەو قۆناغەی ئەودا هەڵەی زۆرم کرد، بەڵام کەوتن و هەستانەوە بەهێزتریان کردم.”

سوارێز زیاتر دەدەوێت و دەڵێت، “هیچ هەلێک بە بەرگریکاران مەدە، ئەگەر وا نەکەیت دۆخەکە زۆر خراپ دەبێت، داروین کوڕێکی باشە و چێژبەخشە، زیرەکە و دڵنیام دۆخەکە دەگۆڕێت، ئەوەی ڕوویدا کێشەیەکی گەورە نییە، هەمووان ئەو هەڵەیەمان کردووە، هەمووشمان بە کارتی سوور دەرکراوین، کێشەکە ئەوەیە لە ئینگلتەرا نوێیە، ئەوان هەموو شتێک گەورە دەکەن.”

نونێز لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی بە درێسی لیڤەرپوڵەوە، بەهۆی لێدان لە خواکیم ئاندێرسۆنی بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس، بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام لە سێیەم هەفتەدا سێ خاڵی لە وڵڤەرهامپتن داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە چاڤی دەگیرێت

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و ڕۆژنامەنوسە نزیکەکان لە بەرشلۆنەوە کەوتونەتە هێرشکردنە سەر چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش ئەو دوو یارییە خراپەى…
Total
0
Share