سەرۆکی ئەلمیریا: ڕیاڵ مەدرید خەوی زڕاندین

سەرۆکی یانەی ئەلمیریای ئیسپانی ترسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: خەومان زڕا.

ئەمشەو یەکشەممە کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2022/2023 لە “ئیستادۆ دی لۆس جویگۆس میدیتیرانۆ” بەرامبەر یانەی ئەلمیریا ئەنجام دەدات.

بەر لەو ڕووبەرووبوونەوەیە، تورکی ئال شەیخی سەرۆکی ئەلمیریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “خەومان لێ زڕا”.

هۆکاری ئەم لێدوانە گاڵتەئامێزەی “ئال شەیخ” بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە یانەی شاهانەی مەدرید هەڵگری ناسناوەکە و پاڵەوانی وەرزە، هەروەها خاوەنی پێکهاتەیەکی ئاگرینە و لە توانایاندایە گەورەترینی ڕکابەرەکانیان بکووتن بە زەویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ویستم په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکه‌م، به‌ڵام پێیان وتم شایسته‌ نیت”

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، پێدری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات و…
Total
0
Share