کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.