بەناوی خەڵكی گەرمیانەوە داوایەك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكرێت

دوو پەرلەمانتار لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەناوی خەڵكی گەرمیانەوە داوای ڕەزامەندیدانی لەسەر فرۆشتنی زەوییەك دەكەن تا بكرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە.

هەریەك لە پەرلەمانتاران عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نامە كراوەكەدا بۆ سەرۆكی حكومەت دەڵێن، 15 مانگە چاوەڕێی واژوویەکی بەڕێزتین بۆ ئەوەی زەوییەکی کەلار بفرۆشین و بیکەینە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.

ڕوونیدەكەنەوە، لە 2021/5/17 بۆ چارەنووسی زەوییەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان کرد، پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، ڕەزامەندیمان وەرگرت ئەم زەوییە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە. ئەوان وتیان، بۆ ڕەزامەندیی فرۆشتنی ئەم زەوییە دەبێت نوسراوی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت بکەن.

لە 2021/5/19ەوە نوسراو و سەرجەم بەڵگەنامەكان ڕەوانەكراوە، ئەو پەرلەمانتارانە ڕوو لە سەرۆكی حكومەت دەڵێن، لەوكاتەوە “چاوەڕێی واژوویەکی بەڕێزتانین تائێستا نەکراوە”.

هەروەك بەناوی خەڵکی گەرمیانەوە داوای لێدەكەن واژوو لەسەر نوسراوەكە بكات، تا پارەی ئەو زەویە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار- دەربەندیخان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی بەسەركردەوە. لە میانی ئەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك…
Total
0
Share