فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا خاكی هەرێم بۆردوماندەكەن

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، خاكی هەرێمی كوردستانیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد و تا ئێستا بۆردومانەكە بەردەوامە.

پەیامنێرمان لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، لە دوای كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زنجیرە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوماندەكەن.

ڕوونیكردەوە، بۆردومانەكە لە بەرامبەر هەردوو گوندی سگێرێ و سەرگەلێ لە سنووری ناحیەی دێرەلوك لە قەزای ئامێدی دەكرێت و وتی، “تا ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەردەوامن لە بۆردومانكردنی ناوچەكە”.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە، دانیشتووانی گوندی سگێرێ زێدی خۆیان بەجێهێشتووە، بەڵام گوندی سەرگەلێ دانیشتووانەكەی لەوێ ژیاندەكەن و نازانرێت زیانەكانی بۆردومانەكەی ئەمڕۆ چین.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە شارێكی هەرێم کوژرا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە حكومەتەوە بۆ هاوڵاتییانی گەرمیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى ڕابردوو پاره‌ى مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌یه‌

سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى شوبات پاره‌ى پێویست بۆ…
Total
0
Share