ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی بەغداد كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی چەندین كەسیان ڕزگاركردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی شاری بەغداد كەوتەوە، بەرگریی شارستانیی پایتەخت ئاگرەكە بە “ئاڵۆز” ناوزەد دەكات.
بەپێی زانیارییەكان، ئاگرەكە لە چەند فرۆشگە و خواردنگەیەكی گۆڕەپانی “عەدەن” لە بەغداد كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كوژاندنەوە و كۆنترۆڵكردنیدان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد كە فەرماندەكەی و چەندین كاربەدەستی لە شوێنی ئاگركەوتنەوەكەن دەڵێت، چەندین كەس كە لە ناو ئاگرەكەدا بەگیرهاتبوون ڕزگاركراون و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دەكرێت.